نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانیی خۆی لە ڕەوشی بەغدا دەربڕی
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەوڵی کوردپرێس، لە راگەیەنراوێکدا نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عێراق (یۆنامی) بڵاویکردەوە، داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین کە ناوچەی نێودەوڵەتی (سەوز) لە بەغداد چۆڵ بکەن و بکشێنەوە لە سەرجەم دامەرزاوەکانی حکوومەتدا، چوونکە حکوومەت رێگە پێدراوە لەسەر لێپرسراوێتی خۆی بۆ ئیدارەکانی دەوڵەت و خزمەت کردنی گەلی عێراق.
یۆنامی راشیگەیاندووە، پەرەسەندنەکان لە رادەبەدەر مەترسیدارن پێویستە لەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەت کاربکەن بێئەوەی کاریگەریی لەسەر خزمەتکردنی گەلی عێراق هەبێت لە هەموو ساتێکدا و رێزگرتن لە سیستمی دەستوری گرنگ و پێویستە.
هەر لە راگەیەنراوکەیدا یۆنامی باسی لەوە کردووە کە هانی هەمووان دەدات بەردەوام بن لەسەر ئاشتەوایی و هاوکاری کردنی هێزە ئەمنییەکان و دوور بکەونەوە لەکارێک کە ببێتە هۆکاری زنجیرەیەک رووداو کە نەتوانرێت رابگیرێت، هەروەک داوا لەسەرجەم لایەنە سیاسییەکانیش دەکەن کاربکەن بە ئاڕاستەی هێورکردنەوەی گرژییەکان و پەنابەرنە بەر گفتوگۆ، چوونکە تەنها ئامڕازێکە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، ناکرێت عێراقییەکان بارمتە بن لە بارودۆخێکدا کە چاوەڕوان ناکرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران