تەڤگەری ئازادی: حکوومەتی تورکیا بکوژی مامۆستا شەماڵە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی ھاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادی ڕایگهیاند، "ھەڤاڵی ھێژامان سوھەیل خورشید ناسراو بە مامۆستا شەماڵ که لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی کفری تیرۆر کرا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئێستا و دیوانی سەرۆکایەتی کۆنگرە بوو لە خولەکانی پێشودا".
هەروەها تهڤگهرى ئازادى ههڕهشه دهکات و دهڵێت:"بێگومان ئەم تیرۆرە ھێرش و دەستدرێژیە بۆسەر بزووتنەوەکەمان و بە دڵنییاییەوە بێ وەڵام نامێنێتەوە".
تهڤگهرى ئازادى دهڵێت: "مامۆستا جگە لە ئەرک و بەرپرسیارێتی سیاسی وەکوو کادرێکی فیداکار و ڕەنجدەری تەڤگەرەکەی لە ھەمانکاتدا نووسەر و مێژونووس و جوگرافیاناس و فەرمانبەری فەرمانگەی کشتوکاڵی کفری بووە و جێگە دەست و خزمەتەکانی بێسنوورە و لەبەرچاوە، ھەڤاڵی شەھیدمان ھیچ کێشەیەکی لەبواری ژیانی و کۆمەڵایەتیدا نەبووە، ئەم تیرۆرە، تیرۆری دەوڵەتی داگیرکاری تورکیایە بە ھاوکاریی خیانەتکارانی ناوخۆیی".
ههروهک پهیامێکیش ئاراستهى حکومهتى ههرێم و دهزگا ئهمنیهکانى گهرمیان دهکاتو دهڵێت: "ئەم تیرۆرە و تیرۆرەکانی تر پێمان دەڵێت، دوژمنانی گەلی کورد و ئازادی، ئازادانە کردە تیرۆرستیەکانیان ئەنجام دەدەن و دەرباز دەبن، ئەرکی دۆزینەوە و ئاشکرا کردنی بکوژانی مامۆستا شەماڵیش لە گەردنی حکوومەتی ھەرێم و ئاسایش و دەزگا ئەمنیەکانی گەرمیاندایە، پێویستە ھەرچی زووە بکوژان ئاشکرا و دەستگیر بکەن، لەو پێناوەشدا ھەموو ئەرکێکی ھەڤاڵێتی و ئەخلاقی و ویژدانیمان جێبەجێ دەکەین".
بۆچوونی بەکارهێنەران