شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-28 05:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەر پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆ ببێتەوە، یەکێتی بەشداری ئەو دانیشتنە دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی باڵای یەکێتیی نیشتمانی کوردستان جەخت لە مکووڕ بوونی حزبەکەی دەکات لەسەر کاندید کردنی بەرهەم ساڵح بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیاس سورچی بە ئاژانسی «فرات نیوز»ی ڕاگەیاند: نوێنەرانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری وڵات، چوونکە یەکێتی پابەندبوون و رێککەوتنی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە و تا ئێستاش پابەندە بە بەرهەم ساڵح، کاندیدی خۆی بۆ خولی دووەمی سەرۆکی عێراق.

سورچی جەختی لەوە کردەوە کە "نوێنەرانی یەکێتی ئامادەن بۆ بەشداری کردن لە سەرجەم کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق و هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو کۆبوونەوانە لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبچێت".

ناوبراو زیادی کرد: لەو کۆبوونەوانەی کە تا ئێستا یەکێتی و پارتی پێکەوە ئەنجامیان داوە پرسی پۆستی سەرۆکی عێراق نەهاتۆتە ئاراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە