وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کۆ بووەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولود چاوشئۆغڵو لە تویتێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوی کردوەتەوە، ئاماژەی بە کۆبوونەوەی کرد لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی ئیئتلافی نیشتمانیی هێزە شۆڕشگێڕەکان (SMDK) و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، سالم موسڵت و سەرۆکی لیژنەی دانوستان، بەدر جاموس و سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریا، عەبدولڕەحمان مستەفا کۆبووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاگەیاندووە:''لە چوارچێوەی بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، هاوکاری لە پرۆسەی سیاسیی ئۆپۆزسیۆن بەرز دەنرخێنین و پشتگیری دەکەین".
شایانی باسە بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە لە ساڵی ٢٠١٥دا بە کۆی دەنگ پەسەند کرا، داوای راگەیاندنی ئاگربەستی بەپەلە دەکات لە سەرانسەری سووریادا و هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا دەستپێکردنی دانوستانە سیاسییەکان، پاشان دامەزراندنی حکوومەتێکی یەکێتیی لە ماوەی دوو ساڵدا و دواتر ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
بۆچوونی بەکارهێنەران