شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-24 19:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

رووداوێکی هاتوچۆدا لە تورکیا قوربانی بوونی 11 گەشتیاری عێراقیی لێکەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە باشووری تورکیا 5 گەشتیاری عێراقی گیانیان لەدەست داوە و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون.

کوردپرێس: بەپێی زانیاریە بڵاوکراوەکانی ناو میدیاکانی تورکیا؛ چەند جێبێکی گەشتیاری کە هەڵگری گەشتیاری عێراقی بوون لە شاری مەرمەریسی تورکیا وەرگەڕاوە و بەهۆیە پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە و شەشی دیکەش بریندارن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، رووداوەکە لە کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ روویداوە و لە گەڕەکی ئارموتالان داتچا بووە، یەکێک لە جێبەکان کە چەند گەشتیارێکی عێراقی هەڵگرتووە و بەهۆی زۆری باران و خلیسکی رێگاکە، شۆفێەرەکە نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکە بکات و لە رێگاکە دەرچووە و لە کاتی وەرگەڕانیدا چەند گەشتیارێکی فرێداوە و بەهۆیەوە 5 گەشتیاری عێراقی گیانیان لە دەست داوە.

دەشڵێت، "شۆفێرە تورکەکە و پێنج کەسی دیکەش لە رووداوەکەدا بریندار بوون."

ئاماژە بەوەش دراوە، لەدوای فریاکەوتنی سەرەتایی بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە دەستی پێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە