شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-14 07:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاشتیخوازیی تورکیا بەهۆی ئەو دۆخە خراپەوەیە کە تێیکەوتووە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ساڵح موسلیم پێیوایە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ حکوومەتی سووریا نیشانەی گۆشەگیری و دۆخی نالەباری سیاسیی تورکیایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەکانی مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە پێویستیی گفتوگۆی ئاشتی لەنێوان ئۆپۆزسیۆنی سووریا و حکوومەتی ناوەندی ئەو وڵاتە و هەروەها ئەنقەرە و دیمەشق کاردانەوەی توندی ئۆپۆزسیۆنی سووریای بەدوای خۆیدا هێنا.

لایخۆیەوە ساڵح موسلیم، سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا و یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی کورد لە سووریا، کاردانەوەی بەرامبەر بەم لێدوانە نیشان دا و وتی: ئاشتیخوازیی تورکیا بەهۆی ئەو دۆخە خراپە سیاسییەیە کە تێیکەوتووە.

ناوبراو بە ماڵپەڕی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریای ڕاگەیاندووە، ئەم جۆرە لێدوانانە لەم کاتەدا نیشانەی شکستهێنانی سیاسیی تورکیایە.

سەرکردەکەی پەیەدە دەشڵێت: تورکیا لە ئێستادا هیچ هاوپەیمانێکی نییە و لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوایشەوە گۆشەگیریی بەسەردا سەپاوە.

سەبارەت بە بۆچوونی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کورد لە سووریا، لەبارەی ئاشتی وتی: واشتی دەستەواژەیەکی بەربڵاوە کە مانای زۆری هەیە و لە ئێستادا مومکین نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە