ئەمڕۆ ژمارەیەک تر لە خێزان و ماڵباتی داعش گەڕێندرانەوە ناو خاکی عێراق
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 620 که‌س که له 150 خێزان و ماڵباتی چه‌کدارانی داعش پێکهاتبوون له که‌مپی هۆڵی سووریاوه گه‌ڕێنرانه‌وه خاکی عێراق.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفزیۆنیی کوردستان TV بڵاوی کردەوە ئه‌م 150 ماڵباته‌ی داعش که زۆرینه‌یان ژن و منداڵی چه‌کدارانی داعشن، پێشتر له که‌مپی هۆڵی سووریا نیشته‌جێ بوون، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به ڕێوشوێنێکی توندی ئه‌منی له ده‌روازه‌ی ڕه‌بیعه داخیلی عێراق بوون و بڕیاریشه دواتر بگوازرێنه‌وه بۆ که‌مپی جه‌دعه له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
حکوومه‌تی عێراق له ساڵی ڕابردووه‌وه ده‌ستی به گه‌ڕانه‌وه‌ی گیراوانی عێراقی له که‌مپی هۆڵی سووریا کردووه و به‌چه‌ند پڕۆسه‌یه‌ک تا ئێستا به هه‌زاران ژن و منداڵی چه‌کدارانی داعشی گه‌ڕاندۆته‌وه و له‌نێو که‌مپی جه‌دعه له پارێزگای نه‌ینه‌وا جێگیری کردوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران