شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-06 15:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەیەک لە سەرکردە و نوێنەرەکانمان لە هەرێمی کوردستان دەستگیر کران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە تویتێکداد رایدەگەیەنێت چەندین پەرلەمانتار و سەرکردایەتی ئەو حزبە دەستگیر کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروە عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە ئەژماری تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئاماژەی بەوەکرد "زیاد لە ٣٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکدار چواردەوری ئۆفیسی سەرۆکی جوولانەوەی نەوەی نوێیان داوە".

لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا سەرۆکی نەوەی نوێ پاراستنی گیانی سەرۆک و سەرکردایەتی و پەرپەمانتارانی جووڵانەوەکە، دەخاتە ئەستۆی دەسەڵات.

هەر بەپێی وتەکانی عەبدولواحید "تەواوی کۆنسوڵییەت و باڵوێزی وڵاتان و نەتەوەیەکگرتووەکان ئاگادار کراونەتەوە".

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەشڵێت چەندین پەرلەمانتار و سەرکردایەتی نەوەی نوێ دەستگیر کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە