شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-06 08:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان سەربازێکی تورکیا کوژرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی سەربازێکیان لە شەڕی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرای کرد: سەربازێکی پیادە بەناوی رەشاد ئەرگین لە ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-قفڵ، لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی چەکدارانی پەکەکە کوژراوە".

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، لەکاتی دەستڕێژی گولـلەی چەکدارانی پەکەکە، سەربازەکەیان برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

شایانی باسە لە 18/4/2022، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی لە رێگەی وشکانی و ئاسمانیەوە بەناوی "چنگ-قفڵ" بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی زاپ، مەتین و ئاڤاشین دەستپێکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە