شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-05 05:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشێکی تورکیا بۆسەر تەلڕەفعەت 9 برینداری لێکەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- لە ئەنجامی هێرشێکی تورکیا بۆ سەر تەلڕەفعەت ٩ کەس برینداربوون کە ٦یان منداڵن.

بەپێی هەوڵی کوردپرێس، لە ئەنجامی هێرشێکی تورکیا بۆ سەر تەلڕەفعەت لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لانیکەم ٩ کەسی مەدەنی بریندار بوون کە ٦ کەسیان منداڵن.

ئاژانسی هاوار بڵاویكردەوە، بریندارانی ئەم هێرشە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاورین لە سەنتەری عەفرین و باری تەندروستی بەشێكیشیان سەختە.

دینا عوسمان، تەمەن ٦ ساڵ، محەممەد غەریب مەمۆ ٦ ساڵ، حەسەن جەمال قاسم ٧ ساڵ، ئاورین عەبدوڕەحمان حەیدەر ١٣ ساڵ، ئاریڤان محەمەد عەبدۆ ١٥ ساڵ، ڕووناهی سێلۆ ٢٧ ساڵ، حەسەن بەیرام ئۆغڵو 43 ساڵ، سۆب حەنان حەمۆ تەمەن 10 ساڵ و عوزریە ئەحمەد رەشۆ تەمەن 23 ساڵ، بریندارەکانی بۆردوومانەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە