شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-02 18:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تیمی پارێزەرانی خۆبەخش هۆشداری لە دۆخی نالەباری سزادراوانی بادینان دەدەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی سزادراوانی بادینان رایگەیاند، باری تەندروستی سزادراوان بەرەو خراپی و ترسناکی دەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی سزادراوانی بادینان، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا كە ئاڕاستەی ڕای گشتی، لایەنە پەیوەندیدارەکان، یۆنامی و کونسڵگەری و نێردە دیپلۆماتیەکانی كردووە دەڵێت: "باری تەندروستی سزادراوانی مانگرتووی چاکسازی هەولێر بە گشتی و شیلادزێ بەتایبەت بەرەو خراپی و ترسناکی دەچێت".

تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی سزادراوانی بادینان دەشڵێت: "داوا دەکەین بەهانایانەوە بچن و خەریکە نزیکی مەرگ دەبنەوە."

بەپێی راگەیەندراوەكە "ئەمڕۆ ١٣ کەسی تر لە ئاسایشی گشتی هەولێر مانیان گرتووە بەهۆی ئەوەی کە سێ ساڵ و سێ مانگە ڕاگیراون دادگایی ناکرێن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە