شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-01 04:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمڕۆ لە بەغدا خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە بەڕێوە دەبەین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەی ئامادەسازی خۆپێشاندانەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند ئەمڕۆ سەعات 5ی ئێوارە لە بەغدا خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە بەڕێوە دەبەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنەکە دوێنی داوای لە لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد کە ئەمڕۆ لە نزیک دەروازەکانی ناوچەی سەوز لە بەغدا "لە دژی ئەو کودەتایە گوماناوییەی بۆ رفاندنی دەوڵەت دەکرێت خۆپێشاندان ساز بکەن، ئەوەیش".

لیژنەکە رایگەیانووەد کە خۆپێشاندانەکان لە سەعات پێنجی ئێوارە لە لای پردی هەڵواسراو لە ناوچەی کەرادە لە ناوەڕاستی بەغدا ساز دەکرێت، تیایدا سەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هەندێک فەرماندەی حەشدی شەعبی ئامادەی دەبن.

سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی خۆپێشاندانەکان و کردنی بە مانگرتنێکی کراوە، گوتی، ئەو پرسە بۆ سەرانی چوارچێوە جێهێڵراوە، خۆپێشاندانەکەیش دروشمی دژ بە موقتەدا سەدری تیادا نابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە