شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-30 17:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مستەفا کازمی: عێراق لە دۆخێکی هەستیاردایە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عیراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕین و زمانی دیالۆگ و لێکتەگەیشتن چارەسەرە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە 30-7-2022، خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لە بەغدا بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران بەربەستەکانی ناوچەی سەوزیان لابرد و چوونە نێو هۆڵی پەرلەمانی عێراق و بەهۆی دروستبوونی گرژی ئاڵۆزیش دەیان کەس برینداربوون.

لەوبارەیەوە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای دان بەخۆداگرتن و ئارامگرتن لە سەرجەم لایەنەکان دەکات و دەشڵێت، "هەزار ڕۆژ دیالۆگ و گفتوگۆ باشترە لە ساتێک خوێن ڕشتن".

لە پەیامەکەیدا کازمی داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکات، دیالۆگ و گفتوگۆ بکەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و دووربکەونەوە لە زمانی زبر و پەراوێزخسنن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای هاوکاریشی کرد بۆ ڕاگرتنی ئەو کەسانەی فیتنە لە عێراقدا بڵاودەکەنەوە و ئارامی وڵات دەشێوێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە