شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-28 09:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هێرشێکی درۆنەکانی تورکیادا چوار شەڕڤانی هەسەدە کوژران

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- تورکیا بە درۆن ئۆتۆمبێلێکی لە عەین عیسا کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە چوار شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەست داوە.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیێندراوێکی ئاسایشی کوردستانی سووریا، بەیانیی ئەمڕۆ درۆنی تورکیا هێرشەکەی لە عەین عیسا ئەنجام داوە و دەستبەجێ دوو ئەندامیان گیانیان لەدەست داوە و دوو ئەندامی دیکەشیان بریندار بوون، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە ئەوانیش گیانیان لەدەست داوە.

ئەو چوار ئەندامە، وەکوو ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بۆ کردووە، ناویان بەشار محەممەد عەلی بوزان، جیهان محەممەد مستەفا، سارە حوسێن و سەلما مستەفایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە