شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-27 10:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە باکووری سووریا دوو سەربازی تورکیا کوژران

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی لە باکووری سووریا راگەیاند.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، دوو سەربازی سوپاکەی بە ناوەکانی مەرت ئۆتال و مەولوود یۆغورتچو لە باکووری سووریا، لەو ناوچەیەی تورکیا بە قەڵخانی فورات ناوی دەبات، کراونەتە ئامانج. دوای برینداربوونیان سەربازەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و دواتر گیانیان لەدەست داوە.

تورکیا رایگەیاندووە، ئەو دوو سەربازە بە تەقەی یەکینەکانی پاراستنی گەل پێکراون. تاوەکوو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمی لەمبارەیەوە لەلایەن یەپەگەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە