«قاسم ئەعرەجى» لە خۆکاندید کردن بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانی عێراق کشایەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قاسم ئەعرەجى راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانیى عێراق رایگەیاند، خۆى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران کاندید ناکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەعرەجى لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە "ماوەی ٩ مانگە پرۆسەی سیاسی شاهیدی بنبەستێکە کە زیانی بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمان گەیاندووە".
هەروەها سوپاسی لیژنەی چوارچێوەى هەماهەنگى کردووە، کە ناوی ئەوى بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید کردووە و دەڵێت خۆى بۆ ئەو پۆستە کاندید ناکات.
بۆچوونی بەکارهێنەران