شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-24 11:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جێگرەکەی مەزڵووم کۆبانێ لە هێرشێکی درۆنەکانی تورکیادا کوژرا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سەلوە یوسف، جێگری مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات لە هێرشێکی درۆنەکانی تورکیا کوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی یەکشەممە 24-7-2022 مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) لە توویتێکدا کوژرانی جێگرەکەی خۆی پشتڕاست کردووەتەوە و رایگەیاند، لەلایەن تورکیاوە بە ئامانج گیراوە.

فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات دەڵێت: سەلوە ناوی "گیان عەفرین" بووە و سەرۆکی فەرماندەی ئۆپەرسیۆنە هاوبەشەکانی هەسەدە بووە لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کاری کردووە و دژی داعش جەنگاوە.

مەزڵووم عەبدی داوا لە هاوبەشەکانی دەکات ئەو کارە "دووژمنکارییانەی تورکیا" رابگیرێت و دەشڵێت "تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە".

منصور رحیمی

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە