ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌بێ مۆڵه‌ت خۆپیشاندان بكه‌ن با بیگوازنه‌وه بۆ شاری ئامه‌د
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد لە ناو 25 كەسەكەدا، پێنج كه‌سیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌پێی یاسای خۆپیشاندان و به تۆمه‌تی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن ده‌ستگیر كراون و راده‌ستی یاسا ده‌كرێن".
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژەشی بەوەدا كە له‌م رۆژانه‌دا هه ركه‌س داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندانی دژی هێرشه‌كه‌ی سنووری زاخۆ كردبێت، مۆڵەتی پێدراوه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش ئهمنییهتیانی پاراستووه.
جێی باسە ڕۆژی پێنجشه‌ممه، له شاری هه‌ولێر دوو گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژی تۆپباران كردنی گوندی په‌ره‌خ له سنووری زاخۆ به‌ڕێوه‌چوو.
لەمبارەیەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: "ئه‌وانه‌ی داوای مۆڵه‌تیان كردووه، پێیاندراوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌بێ مۆڵه‌ت و حیساب كردن بۆ ئیداره‌ی پارێزگا و هێزه ئه‌منییه‌كان خۆپێشاندان بكه‌ن، با بیگوازنه‌وه بۆ شاری ئامه‌د، بزانین ده‌توانن؟".
بۆچوونی بەکارهێنەران