تورکیا جارێکی دیکە تۆپبارانی ناوچەی گەشتیاری لە زاخۆ تۆپباران دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تۆپبارانی سەر گوندی پەرەخی لە سنووری ئیدارەی زاخۆ بەردەوامە و گوللـەتۆپێکی دیکە لە نزیک گوندەکە کەوتەخوارەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی 22-7-2022، گولـلەتۆپێک لە نزیک گوندی پەرەخ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.
شایانی باسە رۆژی 20ـی ئەم مانگە چوار گولـلەتۆپ ئاراستەی سەیرانگەیەکی ئەو گوندە کران و بەهۆیەوە 9 کەس گیانیان لەدەست دا و 26 کەسیش دیکەش بریندار بوون.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران