سوپای سووریا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ناوچە سنوورییەکاندا جێگیر بووە
پوختەی هەواڵ
فەتحوڵڵا حوسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیاری کوردپرێس سەبارەت بەوەی کە هێزەکانی سوپای سووریا بە چ شێوەیەک گەیشتنە سەر خاڵە سنوورییەکانی سووریا و تورکیا وتی : ڕێککەوتنێکی سەربازی لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و ڕووسیا و سوپای سووریادا کراوە کە ئەو هێزانە لە خاڵە سنوورییەکان جێگیر بکرێن.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمجارە حکوومەتی سووریا هەڵوێستێکی ڕوونی لە بەرامبەر هەڕەشە و فراوانخوازییەکانی تورکیا نیشان داوە.
ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان ئاماژهی بهوهش کرد: ههماههنگی لهگهڵ سوپای سووریا کراوه بۆ ئهوهی ئهگهر شهڕێک دهستپێبکات، سوپای سووریا له دژی فراوانخوازیی تورکیا بوهستێت.
ناوبراو جەختی کردەوە: سنوورەکان بەشێکن لە سەروەریی نیشتمانیی سووریا و ئەم بابەتە تاکوو ئەمڕۆش هەر پەیوەندیی بە دیمەشقەوە هەیە.
بۆچوونی بەکارهێنەران