شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-17 04:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جۆ بایدن بۆ کازمی: حکوومەتێک پێکبهێنن کە لە ئاست خواستی گەلی عێراقدا بێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- سەرۆکی ئەمریکا باس لەوە دەکات لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێک کردووەتەوە، بە جۆرێک کە "لە ئاست خواستی گەلی عێراقدا بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دوای جێهشتنی سعوودیە و گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی، رۆژی شەممە لە تویتێکدا رایگەیاند: "لەگەڵ سەرۆکوەزیران کازمی کۆبوومەوە بۆئەوەی دووبارە پابەندبوونی خۆم بە رێککەوتنی ستراتیجیی نێوان ئەمریکا و عێراق پێشان بدەم و جەخت لە گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێکی عێراقی لەئاست خواستی گەلی عێراق و رێزگرتنیان لە دیموکراسی و سەربەخۆیی بێت."

برەودان بە هائاهەنگیی نێوان عێراق و وڵاتانی کەنداو، یەکێک بوو لەو بابەتانەی کە سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارەکانیدا لە جەددە بە گرنگییەوە باسی لێوەکرد.

سەرۆکی ئەمریکا رۆژی هەینی رایگەیاند، "دوای چەندین ساڵ لە هەوڵی شکستخواردوو،" توانیویانە رێککەوتنێک لەنێوان عێراق و وڵاتانی کەنداو بەدیبهێنن بۆئەوەی تۆڕەکانی کارەبای ئەو وڵاتە بە کەنداوەوە گرێ بدەن.

بایدن باسی لەوەش کردووە، ئەوان هەوڵ دەدەن عێراق "زیاتر ئاوێتەی ناوچەکە بکرێت." هەروەها پەسنی رۆڵی حکوومەتی عێراقیشی کرد لە هەوڵدان بۆ لێکنزیک کردنەوەی وڵاتانی ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە