شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-11 09:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هەولێر تەقە لە ماڵی ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە هەولێر تەقە لە ماڵی حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفزیۆنیی ڕووداو بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ دووشەممە، 11-7-2022، کاژێر 2:05 خولەک، دەستڕێژی گولـلە لە ماڵەکەمان کرا و تاوەکوو ئێستا نازانین ئەنجامدەرانی کێن".

سۆران حاجی مەسیفی لەمبارەوە گوتی، "گولـلە بەر باڵی پاسەوانێکی باوکم کەوت، بەڵام شەو نەشتەرگەری بۆ کرا و ئێستا تەندروستی جێگیرە."

بە گوتەی سۆرانی حاجی مەسیف، ئەوان گومان لە هیچ کەسێک ناکەن و دوژمنایەتییان لەگەڵ "هیچ کەسێکیشدا نییە."

ماڵی ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی لە گەڕەکی هەولێری نوێیە؛ سۆران حاجی مەسیف گوتی: "پۆلیس و ئاسایشمان ئاگادارکردووەتەوە و فەرمانی دادوەریان وەرگرتووە و ئەمڕۆ سەیری کامێراکانی چاودێری دەکەن و دەست بە دواداچوون دەکرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە