شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-10 07:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سیاسەتوانی بەڕەچەڵک کورد هەوڵەکانی بۆ بەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەست پێکرد

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- نەدیم زەهاوی سیاسەتوانی بەڕەچەڵەک کورد و پەرلەمانتاری بەریتانیا، پاش ئەوەی کە بۆریس جۆنسن کشانەوەیی خۆی لە سەرۆکایەتی حزبی موحافیزەکار ڕاگەیاند، هەوڵەکانی بۆ بەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەست پێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەدیم زەهاوى وەزیرى دارایی بەریتانیا خۆى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى ئەو وڵاتە کاندید دەکات و سێ بەڵێن بە هاوڵاتییانى ئەو وڵاتە دەدات لەئەگەرى وەرگرتنى ئەو پۆستەدا.

زەهاوى بەرەچەڵەک کورد، سێیەم وەزیرى کابینەکەى بۆریس جۆنسنە کە کێبڕکێ لەسەر شوێنگرتنەوەى جۆنسن دەکات، لەپاڵ چەند بەرپرسێکى دیکەى پارێزگاراندا کە چاوەڕواندەکرێت خۆیان کاندید بکەن.

لەبارەى پلانەکانى لەئەگەرى وەرگرتنى پۆستى سەرۆک وەزیران، زەهاوى وتى "پلانەکانم بریتین لە کەمکردنەوەى باج و زیادکردنى خەرجییە سەربازییەکان، بەردەوامیدان بە چاکسازیی لەناو کەرتى پەروەردە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە