شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-09 15:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گەشتی هێڵی ئاسمانیی نێوان ئیسرائیل و تورکیا دەست پێ دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- تورکیا و ئیسرائیل هەنگاوێکی دیکەیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان نا و ڕێککەوتنێکیان لە بواری گەشتی ئاسمانیدا واژۆ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە: بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا و دەستپێکردنی گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئیسرائیل بۆ تورکیا، ڕێککەوتننامەیەکی تایبەت بە گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەر دوو لادا واژۆ کرا.

باسیان لەوەش کردووە، لەدوای ساڵی ١٩٥١ەوە بۆ یەکەم جارە ئەو ڕێککەوتنە لەنێوان ئیسرائیل و تورکیا واژۆ بکرێت، وەک بەشێک لە ڕێککەوتننامەکە گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی تورکیا بۆ ئیسرائیل و گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئیسرائیل بۆ شارە جیاوازەکانی تورکیا، دەستپێدەکات.

بڕیارەکەش دوای کۆبوونەوەی نێوان دەسەڵاتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئیسرائیل و دەزگا پەیوەندیدارەکانی تورکیا و کۆبوونەوەیەکی چەند مانگێک بەر لە ئێستای نێوان وەزیری گەیاندنی ئیسرائیل و هاوتا تورکییەکەی، دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە