لە پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بە جینۆساید ناسێندرا
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- پەرلەمانی ئەڵمانیا بە فەرمی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی لە ساڵی ٢٠١٤ لە شەنگال و ناوچەکانی دەوروبەری بە جینۆساید ناساند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەرلەمانی ئەڵمانیا رایگەیاند، پاش راپۆرتەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لە ناوچەکانی باکووری عێراق لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، ئەو کردەوەیە بە جینۆساید دەناسێنن و ژیانێکی ئاشتیانە بۆ ئێزیدییەکان ئامانجی کارەکانیان دەبێت.
پەرلەمانی ئەڵمانیا داواش لە حکوومەتی عێراق دەکات، هەوڵی جدی بدات بۆ دووبارە گێڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان و دابین کردنی ئاسایش بۆیان.
لە ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤، چەکدارانی داعش کۆنترۆڵی قەزای شەنگال و دەوروبەریان کرد و لە ئەنجامدا زیاتر لە 6000 ژن و پیاو کوڕ و کچ و منداڵی ئێزیدیان ڕفاند و بەشێکیشیان کوشت و لە گۆڕی بە کۆمەڵدا شاردرانەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران