بافڵ تاڵەبانی بە مەبەستی تاوتوێ کردنی شێوازی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق گەیشتە بەغدا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی خەندان بڵاوی کردەوە ئەمشەو بافڵ تاڵه‌بانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌سه‌ردانێک گه‌یشته به‌غدا و بڕیاریشه له چوارشەممەوە، ده‌ست به‌گفتوگۆ و دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق بکات.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، لایه‌نه سوننەکان و پێکهاتەکانی دیکەش کۆ دەبێتەوە، کۆبونەوەکانیش تایبه‌ت دەبن به شێوازی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق و زامن کردنی مافه ده‌ستوریه‌کانی هه‌رێم.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران