شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-28 05:37 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە کێڵگەی کۆرمۆر هیچ مەترسییەک نیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق   هیچ مەترسییەک نیە بۆ رووبەڕوبوونەوەی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لە کێڵگەی کۆرمۆر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە، عادل جەبار نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی-ی رایگەیاند، هێزەکانی سوپای عێراق بێ ئاگاداری وەزارەتی پێشمەرگە هەڵمەتێکی کێوماڵکردنیان دەستپێکردبوو و لە دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن پێشمەرگەوە سوپای عێراق کۆتاییان بە هەڵمەتی کێوماڵەکەیان هێنا.

ئەوەشی خستەڕوو، هیچ مەترسییەک نیە بۆ رووبەڕوبوونەوەی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لە کێڵگەی کۆرمۆر.

نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق باسی لەوەش کرد، دەنگۆی جووڵەکانی سوپای عێراق لەنزیک کێڵگە نەوتییەکان راست نییە و ئەگەر جووڵە هەبێت دەبێت ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاگادار بێت و پێشمەرگەش لەو ئۆپراسیۆنە نوێنەری هەیە و بەشداری کۆبوونەوەکان دەبێت.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، ناردنی هێزی زیاتر بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە چەمچەماڵ تەنها ئاڵوگۆڕی هێزەکان بووە و پەیوەندی بە هەبوونی گرژیەوە نەبووە.

هەروەها، لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراقیشەوە، عادل جەبار وتی، پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق زۆر باشە و هەماهەنگیەکی توند هەیە لە نێوان ئەو دوو هێزە و سوپای عێراقیش بێ پێشمەرگە هیچ بڕیارێک نادەن.

ئاماژەی بەوەش دا، هێزەکانی هاوپەیمانان لە کۆبوونەوەکان بەشدارن و رۆڵی باشیان هەیە بۆ نزیکبوونەوەی سوپای عێراق و پێشمەرگە و هاوکاری هەردوو هێزەکان دەکەن لە هێرشەکانیان بۆ سەر مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان هەیە.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کێ ئەو هێرشانەی کردووەتە سەر کیڵگە و بیرە نەوتەکانی کۆرمۆر، عادل جەبار نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق لیژنەیەکییان پێکهێنا و چوونەتە شوێنی رووداوەکە و هێشتا لێکۆڵێنەوەکانی لیژنەکە هیچ ئەنجامی نەبووە و عێراق نیگەرانە لەم هێرشانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە