شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-23 14:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باشترین بژاردە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردسان- ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران پێیوایە پێکهێنانی حکوومەت بەبێ ڕەوتی سەدر سەرکەوتوو نابێت و دەڵێت، باشترین بژاردە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی پێشوەختەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە 73 پەرلەمانتاری جێگرەوە سوێندی یاسایی بخۆن، پاشان ڕێککارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکوومەت دەستپێبکات.

بڕوای خۆیشی نیشاندەدات بەوەی “هیچ حکوومەتێک سەرکەوتوو نابێت لە غیابی ڕەوتی سەدر” جگە لەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و حکوومەتی ئایندەش شەرعیەتی 32%ی دەنگدەرانیان لەدەستداوە.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو ئەوەی خستەڕوو، باشترین، ساناترین و بێکێشەترین چارەسەر ئەوەیە چێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەکانی هەوڵی هەمواری یاسای هەڵبژاردن بدەن لەبەر ڕۆشنایی ڕاسپاردەی دادگای فیدڕاڵی و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی پێشوەخت بدرێت.

بڕیارە سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاریکردن و سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی نوێ لەجێی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی ڕەوتی سەدر کۆ ببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە