شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-22 10:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: سەربازێکمان لە هەرێمی کوردستان کوژرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئاکامی ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکیا و چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێم سەربازێکی دیکەیان کوژراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئەنادۆڵی زمانحاڵی تورکیا لە زاری وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاوی کردەوە، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ قفڵ سەربازێکی پیادەیان بەناوی سەرجان باش کوژراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا بێت لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، حەوت سەربازی تورکیا کوژراون و لای خۆشیانەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەلی پەکەکە دوێنێ سێشەممە رایگەیاند، ٣٦ سەربازی تورکیایان کوشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە