شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-19 08:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق گەیشتنە هەرێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی وەزارەتەکانی بەرگری، ناوخۆ و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر.

به‌پێی هەواڵی کوردپرێس، به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی وەزارەتەکانی بەرگری، ناوخۆ و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق به‌ فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازییان لێكرا.

ئەو شاندە بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه‌.

ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی عێراق پێكهاتون له‌، فەریق روکنی یەکەم عەبدولئەمیر یارەڵا، سوپاسالاری عێراق و فەریق روکنی یەکەم عەبدولئەمیر شمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەگەڵ چەندین سەرکردەی باڵای دیکەی سەربازی و ئەمنی لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی فیدڕاڵی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە