شاندێکی باڵای حکوومه‌تی هه‌رێم سەردانی تورکیایان کرد
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفزیۆنیی کوردستان24 رایگه‌یاند، شانده‌که پێکهاتوون له هه‌ریه‌ک له ئومێد سه‌باح، سه‌رۆکی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن، محه‌مه‌د شوکری، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، گوهدار شێخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی زاخۆ، سامی جه‌لال، راوێژکار له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و عه‌بدولسه‌لام ره‌شید، به‌رپرسی به‌شی تورکیا له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
شاندی حکوومه‌تی هه‌رێم له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌تی بازرگانی، گواستنه‌وه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دارایی تورکیا کۆ ده‌بێته‌وه.
هه‌ریه‌ک له پرسه‌کانی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه ئابووریی و بازرگانییه‌کان و ئاسایشی سنوور و ئاسانکاری زیاتر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان له دیارترین پرسه‌کانی جێی بایه‌خی شاندی هه‌رێمی کوردستانن.
بۆچوونی بەکارهێنەران