شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-16 08:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سووریا سەرکردەیەکی داعش دەستگیر کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لەمیانەی بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە سووریا، سەردەیەکی دیاری داعش دەستگیر کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردوەتەوە: "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی ورددا، لە سووریا، توانراوە سەرکردەیەکی دیاری داعش دەستگیر بکرێت، کە پسپۆڕی بواری دروست کردنی بۆمب بووە".

روونیشیکردوەتەوە، "ئۆپراسیۆنەکە بە پلانێکی ورد و چڕ و ئەنجام دراوە، بەتایبەت چوونکە گریمانەی ئەوە هەبوو کاریگەری لاوەکی لەسەر هاوڵاتیان هەبێت، بەڵام خۆشبەختانە نە هیچ زیانێک بە هاوڵاتیان نە بە هێزەکانی هاوپەیمانان نەگەیشت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە