شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-13 05:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کاندیدەکەی ڕەوتی سەدر لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کشایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جەعفەر سەدر، کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کشانەوەی خۆی لە دۆسیەی پێکهێنانی حکوومەت راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەعفەر سەدر لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەش کردوە، کاتێک داواکارییەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدری بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران لە حکوومەتی نوێی عێراقدا پەسەند کرد هۆکارەکەی ئەوەبوو کە باوەڕی بە پڕۆژە "چاکسازی و نیشتیمانییەکەی" رەوتی سەدر هەبوو، بۆیە باوەڕی وایە ئێستا کاتی داوای لێبووردن و کشانەوەیە لەو بەرپرسیاریەتییە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سوپاسی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و هاوپەیمانی "رزگاری نیشتیمانی" دەکات کە متمانەیان بە تواناکانی هەبوو و وەک کاندیدی گەورەترین هاوپەیمانی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندیدیان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە