شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-12 19:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

موقتەدا سەدا داوای لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی کرد دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە  سەرۆکی پەرلەمان بکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقتەدا سەدا داوا لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی دەکات دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە  سەرۆکی پەرلەمان بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە: "وێڕای سوپاسم بۆ ئەو کارانەی لەو ماوە کەمەدا ئەنجامتان داوە، داوا لە حەسەن غەزاری سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر دەکەین، داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرجەم پەرلەمانتارەکانمان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان بکات".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،" سوپاسی هاوپەیمانەکانمان لە رزگاری نیشتیمانی دەکەین، بەو سۆزە نیشتمانییەی هەیانبوو، بەو متمانەیەیان بە بڕیارەکانی من، خودا پاداشتیان بداتەوە، هاوکات سوپاسی تایبەتمان بۆ کوڕە ماممان (جەعفەر سەدر) کە بەربژێری سەربەخۆمان بو بۆ سەرۆکایەتی وەزیران".

هاوکات لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە، "ئەم هەنگاوە قوربانیدانە لە منەوە لەپێناو گەل و نیشتیمان و رزگاربوونیان لە چارەنووسێکی نادیار کە پێشتر قوربانیمان بۆ دابوو لەپێناو ئازادی عێراق و سەروەری و ئاسایش و سەرفرازی و سەربەخۆییەکەی".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە