له سلێمانى کارمه‌ندێکى ئاسایش کوژرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاسایشى سلێمانى ئاشکرای ده‌کات، له‌کاتى هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیرکردنى داواکراوێک ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ڕوویداوه و به‌و هۆیه‌وه کارمه‌ندێکى ئاسایش کوژرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى ئاشکرایکرد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 11ى 6ى 2022 لە ھەوڵێکی ھێزەکانیاندا بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەناوی (ن، م، ح) کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە بەتۆمەتی بازگانی کردن بەمادەی ھۆشبەر، ئه‌وکه‌سه ڕووبه‌ڕووى هێزه‌کانیان بۆته‌وه.
ئاسایش ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌وکه‌سه‌ى ڕووبه‌ڕووى هێزه‌کانیان بۆته‌وه بەپێی مادەی 25 لەیاسای مادە ھۆشبەرەکان، داواکراوبووه، بۆیه ھێزەکانیان بەمەبەستی جێبەجێ کردنی یاسا و دەستگیرکردنی بەفەرمانی دادوەر، لەگەڕەکی شێخ عەباس لەشاری سلێمانی تۆمەتبار ڕووبەڕووی ھێزەکانى ئاسایش بۆته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ش ئاسایش زانیارى زیاترى ئاشکرا کردووه و ده‌ڵێت: لەئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەست داوە پاشان تۆمەتبار دەستگیرکراوه و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران