نێچیرڤان بارزانی: دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشەکانی سەر هەولێر زیان به سه‌قامگیریی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پایەمێکی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هێرشی سەر هەولێر بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە: ئێمه له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌و بڕوایه‌داین که دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستییانه زیان به سه‌قامگیریی ئاسایش و دۆخی سیاسیی عیراق به شێوه‌یه‌کی گشتی و ناوچه‌که ده‌گه‌یه‌نێت و خزمه‌ت به دوژمنانی هه‌رێمی کوردستان و عیراق ده‌کات.
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌موو جارێک پشتگیریی ئه‌وه ده‌کات که هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی نێوان ده‌زگاکانی ئه‌منیی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵی عیراق زیاتر تۆکمه بکرێن به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که ده‌ستیان له‌م جۆره هێرشانه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی عیراق و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌که‌ین بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه، هه‌وڵ و هه‌نگاوی جددی هه‌ڵگرن که ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری زۆری بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌که به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌بێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران