ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى و سه‌ركرده‌كانى چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعه
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێکى نووسینگه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆکى یه‌کێتى، تاڵه‌بانى لە بەغدا به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌ى فراوانى سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کردووه.
ئه‌وه‌ش ڕوون کراوه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ک لهدەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یاوه‌رى تاڵه‌بانیان بۆ به‌غدا کردووه.
ناوه‌ڕۆکى کۆبونه‌وه‌که‌ش به‌گوێره‌ى ڕاگهنراوهکه بریتى بووه له‌قسه‌کردن لەبارەی ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پێک‌ھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و هه‌موانیش ھاوڕابوون کە پەلە بکرێت لە پێک‌ھێنانی حکوومەتێکی خزمەتگوزار و نیشتمانی کە ڕەنگدانەوەی واقیعی سیاسی و خواستی ئەمڕۆی ھاووڵاتیانی عێراق بێت.
باس له‌وه‌ش کراوه، لەو کۆبوونەوەیەدا جه‌خت کراوه‌ته‌وه سه‌ر چارەسەر کردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و پەنابردن بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی بونیادنەرانە، لەپێناو سەقامگیریی سیاسی، ئابووری و ئەمنی.
بۆچوونی بەکارهێنەران