شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-07 06:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەرکاتێک پەرلەمانی کوردستان یاسای هەڵبژاردنی یەکلایی کردەوە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکوو ئێستا هیچ ئامادەکاریەکیان بۆ هەڵبژاردن نەکردووە و بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێ کێشەش کۆمسیۆن ماوەی 6 مانگی پێوسیتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی وتووە: تاوەکوو ئێستا هیچ ئامادەکارییەکیان بۆ هەڵبژاردن نەکردووە، هەرکاتێک پەرلەمانی کوردستان یاسای هەڵبژاردن و چۆنیەتی کارکردن لە سیستمی یەک بازنەیی یاخود فرە بازنەیی یەکلای کردەوە و ئاگادار کرانەوە کە کاراکراونەتەوە دەستبە کارەکانیان دەکەن.

ئاشکراشی کردووە، دوای ئاگادارکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەلایەن پەرلەمانەوە، کۆمسیۆن بڕیار دەدات چەند کاتی پێوسیتە بۆ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن.

وتەبێژەکەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم هێمای بۆ ئەوەش کردووە، بەشێوەیەکی ستانداردی جیهانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێ کێشە، کۆمسیۆن ماوەی 6 مانگی پێوسیتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە