شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-06 10:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێبەر ئەحمەد: هیچ ڕێککەوتنێک نییە کە من لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بکشێمەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت بەهیچ شێوەیەک هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتی نییە کە کاندیدبوون بکشێمەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم و کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕەتیکردەوە کە لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتبن بۆ کشانەوەی ئەو و پێدانی پۆستەکە بە یەکێتی، دەشڵێت: "سوورین لەسەر ئەوەی پۆستەکە بۆ پارتی بێت".

رێبەر ئەحمەد ڕاشیگەیاند، "پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لە کاندیدبوونی من دەکاتەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و ئەو پۆستە بە پشکی خۆمان دەزانین و پارتی سوورە لەسەر کاندیدبوونی من".

ناوبراو وتیشی، "لەگەڵ یەکێتی کۆبووینەتەوە و نزیکبوونەوە هەیە، بەڵام تاوەکوو ئێستا باسی پۆستی سەرۆک کۆمار نەکراوە و بەهیچ شێوەیەکیش هیچ ڕێککەوتنێک نییە کە من بکشێمەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە