شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-04 18:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دیجلە مفتۆئۆغلۆ سەرنووسەری مەزۆپۆتامیا دەستگیر کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دیجلە مفتۆئۆغلۆ، ڕۆژنامەنووس لە ئاژانسی مەزۆپۆتامیا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیر کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دیجلە مفتۆئۆغلۆ، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات و ڕۆژنامەنوس لە ئاژانسی مەزۆپۆتامیا لە ئامەد.

بەپێی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە، لەکاتێکدا دیجلە مفتۆئۆغلۆ، خۆی لە ماڵەوە نەبووە، پۆلیس دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردوە.

دواتر لەلایەن پۆلیسى تورکیاوە داوا لە دیجلە مفتۆئۆغلۆ کراوە بچێتە بنکەى پۆلیس بۆ ئەوەی وتەی لێوەربگیرێت، بەڵام لەوێ دەستگیریان کردووە.

لەبارەى هۆکارى دەستگیرکردنی دیجلە مفتۆئۆغلۆ، پۆلیسى تورکیا هیچ زانیاریەکى بڵاو نەکردوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە