باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق دەستبەکار بوو
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق کارنامەی پێشکەشی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کرد و دەستبەکار بوو.
کوردپرێس:
بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدا کارنامەی ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی نوێی ئەمریکای لە عێراق وەرگرت و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە جێبەجێ کردنی کارەکانیدا، بەجۆرێک ببێتە مایەی بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانە و هەماهەنگی زیاتری نێوان عێراق و ئەمریکا.
راشگەیەنراوە، باڵیۆزی نوێی ئەمریکا خۆشحاڵیی خۆی نیشان داوە بە کارکردن لە عێراق، هەروەها پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاشی لە پشتیوانی کردن لە ئاسایشی عێراق و ئارامی و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیەکانی دووپاتکردۆتەوە، هاوکات جەختی کردۆتەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق لەبوارە جیاجیاکاندا.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران