شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-30 10:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی: هۆکاری چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق نەبوونی میانڕەۆییە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەو چەقبەستووییە سیاسیەی ئێستا هەیە ھۆکارەکەی نەبوونی میانڕۆییە لەنێوان لایەنەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداری کردنی لە کۆنفرانسی "ئاشتی لە رێگای میانڕۆییەوە" لە ھەولێر رایگەیاند، "ھەر لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق، ستەم لە کورد کراوە."

ناوبراو وتیشی، "ئەگەر دەسەڵاتدارانی عێراق چارەسەر گونجاویان بۆ پرسی کورد ھەبووایە، ھەموو ئەو قەیرانە روویان نەدەدا".

بارزانی باسی لەوەش کرد، "نائارامی و شەڕ لە عێراق، کێشەی بۆ ھەموو ناوچەکە دروست کردووە، دەبێت پێکھاتەکانی ئەم وڵاتە لەو تێبگەن کە پێویستییان بە ئاشتییە".

سەرۆکی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو چەقبەستووییە سیاسیەی کە ئێستا عێراق بەرەوڕووی بووەتەوە، ھۆکارەکەی نەبوونی میانڕۆییە لەنێوان لایەنەکاندا."

نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: "ھیچ شتێک ھێندەی ئاشتی بۆ ناوچەکە گرنگترە نییە، پاراستنی ئاشتی لە ناوچەکە، ئەرکێکی گەورەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە".

ئەمڕۆ دووشەممە کۆنفرانسی ئاشتی لە رێگای میانڕۆییەوە لە ھەولێر دەستیپێکرد کە ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ھەرێمی کورستان و عێراق، ھەروەھا دیپلۆماتکاران، شرۆڤەکاران و پسپۆڕانی نێودەوڵەتیی و مامۆستایانی زانکۆ تیایدا بەشداریی دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە