دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان: پەکەکە دوو هاوەنی ئاڕاستەی ناوچەیەکی بامەڕنێ کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژه‌تیرۆری کوردستان رایگه‌یاند پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا دوو گوللە هاوەنی ئاراستەی ناوچەکانی بامەڕنێ کردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژه‌تیرۆری کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 26ی ئایاری 2022، په‌که‌که 2 مووشه‌کی ئاڕاسته‌ی گوندی ئه‌ره‌دنای سه‌ر به ناحیه‌ی بامه‌ڕنێی قه‌زای ئامێدی له پارێزگای دهۆک کرد، به‌وهۆیه‌وه تا ئێستا 2 هاووڵاتیی سڤیل کوژراون و 2 هاوڵاتیی دیکه‌ش بریندارن.
پێشتریش میدیاکانی هەرێم بڵاویان کردەوە ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران روویان له گوندی زێوه‌سه‌ری له سنووری ناحیه‌ی بامه‌ڕنێ کردووه، به‌ڵام فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا بۆردوومانی ئه‌و هاوڵاتیانه‌یان کردووه که ژن و منداڵیشیان له‌گه‌ڵدا بووه.
بۆچوونی بەکارهێنەران