شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-26 03:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی و یەکێتی جەخت لە پشتیوانی لە حکوومەتی هەرێم و ڕاگرتنی ھەڵمەتی ڕاگەیاندنی دژ بە یەکتر دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆتایی هات و  لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا هەردوولا جەخت لە پشتیوانی کردن لە حکوومەتی هەرێم و ڕاگرتنی شەڕی میدیایی نێوانیان دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، لیژنەیەکی ھاوبەشی مەکتەبی سیاسیی ھەردوولا گفتوگۆ دەکات لەسەر پرۆسەی ھەڵبژاردن و کۆبوونەوە ھاوبەشەکانی ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی وەک پرەنسیپی کاری پێکەوەیی بەردەوام دەبن.

دەقی ڕاگەیەنراوی ھاوبەشی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ چواشەممە ٢٥/٥/٢٠٢٢ لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی ھاوبەشی ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوە چوو.

لە کۆبوونەوەکەدا ڕاشکاوانە پەیوەندییەکانی ھەردوولا و دۆخی ئێستای عێراق و ھەرێمی کوردستان و زەمینەی ھاریکاریی ھاوبەش و کاری پێکەوەیی، تاوتوێ کرا.

ھەردوولا جەختیان کردەوە کە دوای دەستپێشخەری و سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی، زەمینەیەکی لەبار بۆ گفتوگۆ و ئاساییکردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا و کارکردن بۆ گێڕانەوەی متمانەی نێوان ھەردوولا و ھاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە ڕێگەی لێکگەیشتن و گفتوگۆوە، ھاتووەتە ئاراوە.

ھەردوولا بڕیاریان دا کە بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوە ھاوبەشەکانی ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی وەک پرەنسیپی کاری پێکەوەیی بەردەوام بن، ھەروەھا لیژنەیەکی ھاوبەشی مەکتەبی سیاسیی ھەردوولا بێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆسەی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە ھاوکاری و پاڵپشتیی ھەردوولا بۆ حکوومەتی ھەرێمی کورستان و دامودەزگا شەرعییەکانی و بەردەوامیی ڕاگرتنی ھەڵمەتی ڕاگەیاندنی دژ بە یەکتر کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە