مەسروور بارزانی و سەرۆكی ڕێكخراوی خاچی سوور پرسی یارمەتیدانی ئاوارەكان تاوتوێ دەكەن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لەگەڵ پیتەر ماورەر، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کۆبووەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کار و چالاکیی و هاوکارییەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
لە دیدارەکەدا مەسروور بارزانی و پیتەر ماورەر جەختیان لە برەودان بە هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خاچی سوور کرد لە پێناو یارمەتیدانی ئاوارەکان، بەتایبەتی ئەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران