شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-21 10:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس مەسروور بارزانی بەرەو سویسرا بەڕێكەوت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێكەوت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەت ئەمڕۆ شەممە 21ی ئایاری 2022 لە چوارچێوەی چالاكییەكانی كۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، بەشداری لە پانێلێكدا دەكات بە ناوونیشانی پێكهاتەیەكی نوێی ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێم هەروەها لە پەراوێزی كۆڕبەندەكەدا، كە ڕۆژانی22 تا 26ی ئایار بەڕێوەدەچێت، چەندین دیدار و كۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسە باڵاكان و خاوەنكاران و ئابووریناسانی ناوچەكە و جیهان دەبێت.

لە كۆبوونەوەكاندا، جیا لە تاووتوێ كردنی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە، گفتوگۆ دەربارەی هەمەجۆركردنی ئابووری و سەرچاوەكانی داهات، گرنگیی پێشخستن و چاكسازی كردن لە سیستمی بانكی، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرووبوومی كشتوكاڵی كوردستان، پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە