شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-13 03:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کشانەوە لە حکوومەت کارتێکی بەهێز بوو کە بەسادە و ساکاریی سوتێنرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکى جڤاتی نیشتمانیى بزووتنەوەی گۆڕان ڕه‌خنه‌ له ‌بزووتنه‌وه‌که‌ى ده‌گرێت ‌و ته‌ئکید ده‌کاته‌وه‌، ئەوەی زیان دەکات لەم نێوەندی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی کشانەوە و نەکشانەوەی گۆڕان لە حکوومەتدا، تەنھا بزووتنەوەکەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چۆمان محه‌مه‌د ئەندامى جڤاتی نیشتمانى‌ و ڕێکخەرى ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان له ‌په‌یامێکدا بڵاویکردۆته‌وه‌، "ئەوەی کە زیان دەکات لەم نێوەندی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی کشانەوە و نەکشانەوەی گۆڕان لە حکوومەتدا، تەنھا بزووتنەوەکەیە، چوونکە بەمشێوازە ڕێژەی بێ متمانەیی خەڵک ‌و دەنگدەر و ھەڵسوڕاوانە بەم حزبە زیاتر و زیاتر دەکات".

ناوبراو جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، "پرسی کشانەوەی گۆڕان لە حکومەت، کارتێکی بەھێزی بزووتنەوەکە بوو، بەڵام ئەو کارتەش ھەروا بەسادە و ساکاری سووتێنرا!!!، ھەرچەندە، بەندە وایدەبینم ئەم شێوازی حکوومەت ‌و حکومڕانییە و ئەم فۆڕمی دوو ئیدارەییە، بەهیچ شێوەیەک".

ئەندامێکى جڤاتی نیشتمانى بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات، "لەخێر و قازانجی گۆڕاندا نییە تێدابێت یان تێیدا بمێنێتەوە، بەڵام ئەم بڕیارە وردبینی باشی دەوێت کە چۆن‌و کەیی ‌و بۆچی بکشێنەوە و دەبێت پلان ‌و بەرنامەی دوای کشانەوەش ھەبێت".

له‌کۆتاییشدا نووسیویه‌تى: "بەداخەوە شپرزەیی ‌و ناسەقامگیریی ئەم حزبە بواری ئەوەی نەداوە دیراسەی ئەو پرسە بکات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە