ئەگەر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ بکرێت لایەنە کوردیەکانیش کێشەیان لەگەڵ یەکتر نامێنێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌باس فه‌تاح، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، رایگه‌یاند: "ئەگەر عێراق بڕیارەکە جێبەجێ بکات و فایلی نەوتەکە بباتەو لای خۆی ئەوا بێگومان لایەنە کوردیەکانیش کێشەیان لەگەڵ یەکتر نامێنێت و موچەخۆرانیش دودڵیان کۆتایی دێت و پڕۆژەکانیش دەست پێ دەکاتەوە".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، ئه‌گه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان لای حكومه‌ت نه‌مێنێت، "یەکڕیزی حزبەکان دروست دەبێت و لە شەڕەجوێنیش رزگارمان دەبێت و کەسیش براگەورە نابێت".
شایانی باسەئئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق دوێنێ شه‌ممه له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتدا رایگه‌یاند: "به‌ڕێوه‌به‌ردنی چالاكییه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نادروسته، چوونكه به‌نرخێكی زۆر كه‌متر له نرخی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نیشتمانی نه‌وت (سومۆ) ده‌فرۆشرێت".
وه‌زیری نه‌وتی عێراق باسی له بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كرد و وتی، "ئه‌و بڕیاره رونكردنه‌وه‌یه بۆ به‌نده‌كانی ده‌ستور له‌سه‌ر نه‌وتی هه‌رێم، هه‌نگاو ده‌نێین بۆ جێبه‌جێ كردنی، چونكه مه‌زاجی سیاسی ناتوانێت ببێته رێنیشانده‌ر له پیشه‌سازی نه‌وتدا، دۆسیه‌ی نه‌وتیش زۆر قازانجبه‌خشه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌كاربه‌ری نه‌وت دروست ده‌كات".
بۆچوونی بەکارهێنەران