وەزیری نەوتی عێراق: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەین
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەرەو جێبەجێ کردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی هەنگاو دەنێن، دەشڵێت، داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان ناگاتە 50%ی بەهاکەی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسحان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی وەزارەتەکەیدا ڕایگەیاند: "بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێین کە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی وەک خۆی جێبەجێ بکەین، چوونکە داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان ناگاتە 50%ی بەهاکەی.
ناوبراو وتیشی: "بوونی دوو سیاسەتی نەوتی لە یەک وڵاتدا نەرێنی و هەڵەیە و جێبەجێ کردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی عێراق و هاووڵاتیاندایە، ناکرێت دۆخی وزە لە عێراقدا بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران