هێزی پێشمەرگە لە پردێ هێرشێکى داعشی تێکشکاند
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و تیرۆرستان له باشووری میحوه‌ری پردێ به‌چه‌كی قه‌ناس په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یانداوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانه‌ی راگه‌یاندنی پێشمه‌رگه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له سنووری میحوه‌ری 5ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، تیرۆریستان به‌چه‌كی قه‌ناس په‌لاماری سه‌نگه‌رێكی لیوای 10ی پیاده‌یان داوه له باشووری میحوه‌ری پردێ.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، له‌و په‌لاماره‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌لامه‌تن و هیچ زیانێكی گیانیان نه‌بووه، له هه‌مانكاتدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچی ئه‌و په‌لاماره‌ی تیرۆریستانیان داوه‌ته‌وه و راویان ناون.
بۆچوونی بەکارهێنەران